له شنگال هێزه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه رووبه‌ڕووی سوپای عێراق بوونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی گرووپه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان، ده‌وامی فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌تیان له شنگال راگرت و سوپای عێراقیش هێزی ره‌وانه‌ی شارۆچكه‌كه كرد.
له نوێترین پێشهاتدا، سه‌ربازێكی عێراق له یه‌كتربڕی ناحیه‌ی سنوونێ كوژرا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه له ناو شنگال، له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئافره‌تێكی شنگالی پێكرابێت.
لایه‌نگرانی پارتی كرێكارانی كوردستان له شنگال، له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بۆردومانه به‌رده‌وامانه‌ی فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌یكه‌نه سه‌ر باره‌گاكانیان، ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر فه‌رمانگه ره‌سمییه‌كان و ده‌وامیان په‌كخست.
ئه‌نجوومه‌نی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری شنگال، كه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه دامه‌زراوه، له بڕیارێكدا رایگه‌یاندووه، له ئه‌مڕۆوه رێگه به كاركردنی هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی ره‌سمی و دامه‌زراوه و رێكخراوێكی مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تی ناده‌ن و هه‌ر كارمه‌ندێك بچێته سه‌ر ده‌وام، خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
له فه‌رمانه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، تا كاتێكی نادیار كار به‌و فه‌رمانه ده‌كرێت.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا هێزی به‌ره‌و شنگال جووڵاندووه و له یه‌كتربڕی سنوونێ پێكدادان له نێوان هه‌ردوولا روویداوه.
شنگال له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه و هه‌تا رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 ناوچه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بوو.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئه‌مڕۆی گرژییه‌كانی شنگال، لایه‌نه ره‌سمییه‌كانی نه‌ینه‌وا هیچ زانیارییه‌كیان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
دیمه‌نێكی پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ببینه
له (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی شنگال رێككه‌وتن و به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پێویسته هێزه‌كانی لایه‌نگری په‌كه‌كه له ناوچه‌كه بچنه ده‌ره‌وه و شنگال چۆڵ بكرێت له هێزه چه‌كداره‌كان و هێزێكی هاوبه‌ش له خه‌ڵكی ناوچه‌كه درووست بكرێت بۆ گرتنه ده‌ستی دۆسیه‌ی ئه‌منی.
تا ئێستا رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ نه‌كراوه، ئه‌گه‌رچی رێككه‌وتنه‌كه له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ناوچه‌كه و ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی بۆ دووپاتكرایه‌وه.