هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت و خۆیشی له نهۆمی دوازده‌هه‌م هه‌ڵدایه خواره‌وه
K24- هه‌ولێر:
لێكۆڵینه‌وه‌كان ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوی كوشتنی ئافره‌تێك له لایه‌ن هاوسه‌ره ئه‌ندازیاره ته‌مه‌ن 37 ساڵییه‌كه‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆیشی له نهۆمی دوازده‌هه‌می باڵه‌خانه‌كه له شاری به‌دری میسر هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداره‌ی توێژینه‌وه‌كانی تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌منی قه‌لیوبییه ده‌ریانخستووه، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 37 ساڵه و هیچ كارێك ناكات و پیشتریش به‌هۆی تێكچوونی باری ده‌روونی، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشی ئاڵووده‌بوون، له چاكسازی تووشبووانی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان خه‌وێندرابوو و خاوه‌نی 3 منداڵه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو چه‌ند زانیارییه‌كی له‌سه‌ر زاری برای ئافره‌ته قوربانییه‌كه گواستووه‌ته‌وه و روونیكردووه‌ته‌وه، به‌ر له ماوه‌یه‌ك هاوسه‌ری خوشكه كوژراوه‌كه‌ی له یه‌كێك له بنكه‌كانی چاكسازیی ده‌روونی بۆ چاره‌سه‌ربوون له نه‌خۆشی ده‌روونی و ئاڵووده‌بوون خه‌وێندراوه و راشیگه‌یاندووه، زاواكه‌یان ئه‌ندازیار بوو، به‌ڵام هیچ كارێكی نه‌بوو.
لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌یشتوون، كه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندازیاره‌كه هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قوو كوشتووه، خۆیشی له نهۆمی دوازده‌هه‌می ئه‌و باڵه‌خانه‌یه هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه، كه شوققه‌كه‌ی لێیه و ده‌سبه‌جێ ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستداوه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، دیمه‌نی كاتی خۆهه‌ڵدانه خواره‌وه و مردنی ئه‌و پیاوه دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی نیشان ده‌دات.
H.B