پیاوێك لە یەك رۆژدا 10 ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە

K24- ههولێر:
پیاوێك لە نیوزلەندا لەبری خەڵکی دیکە لە یەك رۆژدا 10 جار ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای وەگرتووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسیاتی "DW"، پیاوێك لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێك پارە لەلایەن چەند کەسێکەوە، لە یەك رۆژدا 10 ڤاکسینی دژ به کۆرۆنای وەرگرتووە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە، پیاوەکە سەلامەتە و هیچی بهسهر نههاتووه، بەڵام لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
ئاسترید کۆرنیف، بەڕێوبەری پرۆگرامی ڤاکسینی کوڤید-19 و سیستمی بەرگری لە وەزارەتی تەندروستی نیوزلەندا گوتی: ئێمە زۆر نیگەرانین لەم دۆخە و لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان کار دەکەین بۆ نەهێشتنی ئەم سەرپێچیانە. وەرگرتنی ناسنامەی کەسێك و ڤاکسین لەخۆدان بەناوی ئەو کەسەوە لەرووی تەندروستییەوە کارێکی مەترسیدارە، بەتایبەت بۆ ئەو کەسەی لەبری ئەوانیتر ڤاکسین وەردەگرێت.
هێلین پێتۆسیس هاریس، پسپۆڕی ڤاکسین لە زانکۆی ئۆکلاند، گوتی: توێژینەوەکان حاڵەتی لەو جۆرەیان لێکنەداوهتەوە و ئاڵۆزە بزانین له حاڵهتی لەمجۆرە چی روودەدات.
H.B