چینییەکان چۆن هێلکە لە تێکچوون دەپارێزن!

پێنج رێگه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌كارده‌هێنن
چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له‌ هێلكه‌
چۆنیه‌تی پارێزگاریكردن له‌ هێلكه‌

K24- هه‌ولێر:

چینییەکان بە رێگا و شێوازە جیاوازەکانی تایبەت بەخۆیان ناسراون و بۆ هەر کارێك، زیاد لە شێوازێك و تەکنیکێکان هەیە.

لە بابەتێکی وێبسایتی "روسیا تودەی"، ئاماژە بە چەند رێگەیەکی هەڵگرتن و پاراستنی هێلکە دراوە، کە لەلایەن چینییەکانەوە پەیڕەو دەکرێت، شێوازه‌كانیش ئه‌مانه‌ن:

- داپۆشینی هێلکەکان لە قوماشێکی کەتان، ئەم تەکنیکە لەلایەن فرۆشیارانی هێلکەوە لە گوندەکانی چین بەکاردەهێندرێت، بۆ پاراستنی هێلکە لە چوونە ژوورەوەی بەکتریا بۆ ناوەوەی.

- هەڵگرتنی هێلکە لەناو ئاردی برنجدا، بەکتریا و ماددە زیانبەخشەکان لەدەرەوەی توێکڵی هێلکەکە دەهێڵێتەوە و لە شێداریش دەیپارێزێت.

-  لێدانی زەیتی کونجی لە بەشی دەرەوەی هێلکە، ئەم تەکنیکە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ هێلکە بە تازەیی دەهێڵێتەوە.

- هەڵگرتنی هێلکە لە پارچەیەك پلاستیکدا و دانانی لە شوێنێکی پلە گەرمی نزمدا.

- دانانی هێلکە لەناو ئاوێکدا کە هایدرۆکسیدی کالسیۆمی تێکەڵ کرا بێت.

H.H