پزیشكان داوای كەمكردنەوەی قیستی خانووه‌كانیان دەكەن

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d5ebacce-8954-4e5b-a14f-1540f2e3adc8/pzishkan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

نزیكەی هه‌زار پزیشكی شاری ھەولێر داوا لە پارێزگاری ھەولێر و كومپانیایەكی وەبەرھێنانی بواری نیشتەجێبوون دەكەن، بڕی قیستی مانگانەی خانووەکانیان كەمبكه‌نه‌وه‌.

ئەمە لەكاتێكدایە كێشە لە نێوان خاوەن پڕۆژەكە و پزیشكاندا سەریھەڵداوە بەھۆی ئەوەی پزیشكدان ناتوانن لەكاتی خۆیدا پابەندی دانی قیستەكانیان بن.

قەیرانی دارایی و بڕینی بەشێك لە مووچەكانییان وایكردووە پزیشكەكان نەتوانن پابەندبن بە قیستی مانگانەكەیان، ئەمەش گرفتی لە نێوان كۆمپانیای جێبەجێکاری گوندی كۆری و پزیشكان دروستكردووە.

دروستكردنی خانووەكان بە ھەماھەنگی پارێزگاری ھەولێر و كۆمپانیای وەبەرھێنانی بواری نیشتەجێبوون  لە ساڵی 2014 بڕیاری درووستكردنی ھەزار خانووی لە سەردرا بۆ ھەزار پزیشكی شاری ھەولێر بەڵام وەك پزیشكەكان دەڵێن تا ئێستە هیچ خانووەیەكیان رادەستنەكراوە ھەرچەندە خانووەكانیشیان تەواو بوون.

قایمقامی ھەولێر، ئاماژە بەوە دەكات قەیرانی دارایی كێشەی خستوەتە نێوان گرێبەستەكەی پزیشكان و كۆمپانیای دروستكەری خانووەكانی گوندی كۆرى.

خانووی پزیشكان كە پێی دەوترێ خانووەكانی گوندی كۆری دەكەوێتە رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، سەر رێگای مەسیف و ژمارەیان هەزار خانووە و تایبەتە بە پزیشكان.