شاجوانی گەردوون دیاریكرا

K24 - ههولێر:
هارناز ساندهو، نوێنەری هیندستان بووە براوەی پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون، کە ئەمساڵ لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "واشنتن پۆست"، پێشبڕكێکە تا کاتژمێر 5ی بهرهبەیانی خایاندووە و هارناز ساندهو لەلایەن ئەندێرا مێزا، شاجوانی پێشووەوە تاجی شاجوانی گەردوونی خراوەتە سەر.
پێشبڕکێی شاجوانی گەردوون چەند نمایشێکی جلوبەرگی نەتەوە جیاوازەکانی لەخۆدەگرت و بەشداربووانی ئیڤێنتەکە زنجیرەیەک چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە بۆ لەسەر قسەکردن بۆ رای گشتی تاقیدهكرێنهوه.
هارناز کاور ساندهو، لە (3ی ئادار/ ماسی 2000) لە هیندستان لەدایکبووە و جگە لەکاری نمایشی جلوبەرگ، ئەکتەرێکی دیاری بۆڵیوودە، لەگەڵ وەرگرتنی نازناوەی شاجوانی گەردوون، لەلایەن چەندین ئەستێرەی بۆڵیوودەوە پیرۆزبایی لێکرا.
لەپێناو سەلامەتی بەشداربووانی ئیڤێنتەکە، هەموو 48 کاتژمێر جارێک تێستی کۆڤید-19 ـیان بۆ دەکرا و دەبوایه تا کاتی دەستپێکردنی پێشبڕکێکە بەردەوام ماسک ببەستن.