تێزی دكتۆرایه‌ك پێشكه‌شی منداڵه‌ شه‌هیده‌كه‌ی گوندی خدرجیجه‌ ده‌كرێت

زانکۆی ئەسکەندەریە بڕوانامەی دکتۆرا بە پلەی نایاب دەبەخشێتە قوتابیەکی کورد
به‌رزان ئیسماعیل (ته‌مه‌ن 11 ساڵ) له‌ گوندی خدرجیجه‌ شه‌هیدكرا و قوتابییه‌كی كورد تێزی دكتۆراكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات
به‌رزان ئیسماعیل (ته‌مه‌ن 11 ساڵ) له‌ گوندی خدرجیجه‌ شه‌هیدكرا و قوتابییه‌كی كورد تێزی دكتۆراكه‌ی پێشكه‌شی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

تێزێکی دکتۆرا بەناونیشانی "خطة مقترحة لتطوير أداء العاميل بالنشاط الرياضي بالمديرية العامة لتربية أربيل" بە پلەی نایاب بەخشرایە قوتابی "سۆران کریم بابا" لە کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی ئەسکەندرییە لە وڵاتی میسر.

گفتوگۆی دکتۆرانامەکە بە ئامادەبوونی "شێرکۆ حەبیب"، نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر و ژمارەیەکی بەرچاو لە قوتابیان و مامۆستایانی زانکۆکانی دیکەی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.

سۆران کەریم بابا، وەک قوتابیەکی کورد، وێڕای کۆششی چەند ساڵەی لە بەدەستهێنانی دکتۆراکەی، هاوکات رێزلێنانی پێدرا وەک قوتابییەکی سەنگین و خاوەن رەوشتێکی باڵا لە بەرامبەر رێزگرتن لە پیرۆزییەکانی زانکۆکەی و مامەڵەیەکی مرۆییانە لەگەڵ دەوروبەرەکەی، هەروەها لەسەر داوای لیژنەی تاوتوێکردنیش بڕیاردرا بە چاپکردنی تێزی نامەکە و دابەشکردنی بەسە زانکۆیەکانی میسر و عێراق.

قوتابی
قوتابی "سۆران کریم بابا" له‌ زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ به‌ پله‌ی نایاب دكتۆرای پێبه‌خشرا

قوتابی "سۆران کەریم" لەکاتی وەرگرتنی بڕوانامەکەی گوتی: "بڕواناکەم پێشکەشی شەهیدان و سەرۆک بارزانی و ئەو قوتابیە تەمەن 11 ساڵەی بەناوی "بارزان ئیسماعیل" ده‌كه‌م، کە بەدەستی رەشی تیرۆریستانی داعش شدهید کرا"، هەروەها گوتیشی: "پێشکەشی دەکەم بە رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کە بوارێکی فراوانی لە خزمەتکردن بە کەرتی پەروەردە لە کارنامەی حکومەتەکەی کردووه‌تەوە".

قوتابی "سۆران کریم بابا" سوپاسی هەریەک لە دکتۆر پشتیوان صادق وەزیری پێشووی پەروردە و دکتۆر ئالان حەمەسەعید وەزیری ئێستا پەروەردە و ئومێد خوشناو پارێزگاری هه‌ولێر و مامۆستا بەشدار عبدالخالق بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە کرد، لەگەڵ ئەوانەی پاڵپشتبوونە بۆ گەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی توانای مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران لە رێگەی راهێنانێکی پلان بۆدانراو لە بەرزکردنەوەی تواناکانیان.

به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پارتی له‌ میسر قوتابییه‌كی كورد له‌ زانكۆی ئه‌سكه‌ندریه‌ دكتۆرای وه‌رگرت
به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری پارتی له‌ میسر قوتابییه‌كی كورد له‌ زانكۆی ئه‌سكه‌ندریه‌ دكتۆرای وه‌رگرت