شێرێک دەستی منداڵێک لێدەکاتەوە

باوکی منداڵەکە تۆمەتبار دەکرێت
دنیا ئیدریس - ئەو منداڵەی شێر هێرشی کردە سەر
دنیا ئیدریس - ئەو منداڵەی شێر هێرشی کردە سەر

K24 - هەولێر

منداڵێکی 2 ساڵان، لە باخچەیەکی ئاژەڵان لەلایەن شێرێکەوە دەستی راستی لێکرایەوە.

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی "لبنان24"، منداڵێك بەناوی دنیا ئیدریس حمود، لە باخچەی ئاژەڵان لە پارێزگای ئاب لە ناوەڕاستی یەمەن، لەلایەن شێرێکەوە هێرشی کرایە سەر و دەستی راستی لێکردەوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە باس لەوە دەکەن، لە کاتێکدا باوکی سەرقاڵی وێنەگرتنی کچەکەی بووە، منداڵەکەی دەستی بردووەتە قەفەسی شێرەکەوە و رووداوەکە روویداوە، راستەوخۆ دوای رزگار کردنی منداڵەکە لە چنگی شێر، بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

چالاکوانانی ئەو وڵاتە باوکی منداڵەکە و ئیدارەی باخچەکە بە بەرپرسی رووداوەکە دەزانن و دەڵێن، دەبێت قەفەسی ئاژەڵە گۆشتخۆرەکان بەجۆرێک دروست بکرێن، کە دووریەک لەنێوان خۆیان و سەردانیکەرانی باخچەکە هەبێت، تا رووداوی لەو جۆرە روو نەدات.