نێچیرڤان بارزانی: پرسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی تایبه‌ت نییه‌ به‌ پارتی

په‌یوه‌ندی به‌ هه‌موو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/59db91ee-b894-419d-9ddd-1729301c40a4/ba%20hzbikrdni%20refrandom.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

هاووڵاتیان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان نەکرێتە پرسێکی حزبی، بڕیاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵیش دەڵێ بەهۆی لێکترازانی لایەنەکان ئەو پرسە کراوەتە پرسێکی حزبی و کاریگەرییەکی خراپیشی لەسەر ئەو پرۆسەیە دەبێت.

ریفراندۆم بۆ ئەنجامدانی سەربەخۆیی جێگەی ڕەنگی جارانی  حزبەکان دەگرێتەوەو بە جۆرێك هەر کەسایەتێك و هاووڵاتی و نووسەرێك باسی ئەو پرسە بکات, ئیدی پەنجەی لایەنگری پارتی دیموکراتی کوردستان یان نزیک لەو حزبەی بۆ رادەکێشرێت, هۆکارەکەشی بۆ ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەو حزبە بە راشکاوی لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمن بۆ سەربەخۆيی و لایەنەکانی دیکەش دەڵێن کاتەکەی گونجاو نییە.

بریاردەری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ هۆکاری ئەمە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە لێکترازانێك لە نێو لایەنەکان هەیەو هۆشداریش دەداتەلایەنە سیاسیەکان کە ئەو پرسە نەبێتە پرسێکی حزبی

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتیش لە بارەی پرسی ریفراندۆمەوە گوتی ئەو پرسە تایبەت بە پارتی نییە، بەڵکو پرسێکی هەموو لایەنەکانە دەبێت لایەنە سیاسییەکان کۆببنەوەو کات و چۆنییەتی بەرێوەچوونی ئەو پرسە یەکلای بکرێتەوە.

بە پێی وتەی ناراستەوخۆی بەرپرسانی باڵا باشووری کوردستان پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا ئەو پرۆسەیە  ئەنجام دەدرێت.