بەوێنە.. پزیشکێک بە قەڵەم لەسەر جەستەی نەخۆشەکەی دەنووسێت

K24 - هەولێر
پزیشکێکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی پێست تێبینیەکانی سەبارەت بە یەکێک لە نەخۆشەکانی، لەسەر جەستەی نەخۆشەکەی دەنووسێت.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "رووسیا تودەی"، خانمێک بەناوی "برینلی مایلز" لە ویلایەتی یوتاهـ لە ئەمەریکا بە دەرکەوتنی چەند خاڵێکی سوور و رەش لەسەر جەستەی هاوسەرەکەی نیگەران دەبێت، گومانی تووشبوونی هاوسەرەکەی بە نەخۆشی شێرپەنجە دەکات، بۆیە ناچاری دەکات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات.
مایلز، پێش ئەوەی هاوسەرەکەی بنێرێتە لای پزیشکەکەی، خاڵە سوور و رەشەکان لەسەر سنگ و پشتی هاوسەرەکەی بە قەڵەمێک دەستنیشان دەکات، کاتێک پزیشەکەکەی شوێن قەڵەمەکان دەبینێت، هاوشێوەی مایلز بە قەڵەمێک رێنماییەکانی خۆی لە تەنیشت خاڵەکان دەنووسێت.
وەك لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، ئەو خاڵانەی بوونیان ئاساییە لە تەنیشتیانەوەوە نووسراوە "باشە"، ئەوانەشی نائاسایی بوون لە تەنیشتیانەوە نووسراوە "تێستیان بۆ دەکرێت".
وێنە و ڤیدیۆکانی هاوسەرەکەی مایلز لە تیک تۆک بە ناونیشانی "بەمجۆرە هاوسەرەکەمم ناردە لای پزیشکی نەخۆشییەکانی پێست" سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیدا راکێشا.
