شاجوانه‌كه‌ی عێراق سه‌ردانی دیواری بوراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ساره عیدان، شاجوانی پێشووی عێراق، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دیواری بوراق كۆتایی پێهێنا، كه دیوارێكی پیرۆزه لای جووه‌كان به "دیواری گریان" ده‌ناسرێت و ده‌كه‌وێته قودسی خۆرهه‌ڵاته‌وه.
عیدان له تویته‌ر وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له به‌رده‌م دیواره‌كه‌دایه و نووسیویه‌تی: شاره پڕبایه‌خه‌كه‌ی ئیسرائیل، ئورشه‌لیمم به‌سه‌ركرده‌وه.
عیدان له 10ی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆی كردبوو.
رۆژی 8ی ئه‌م مانگه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له مه‌راسیمی حه‌فتاهه‌مینی شاجوانی جیهان له شاری ئیلاتی ئیسرائیل، عیدان گه‌یشتبووه ته‌لئه‌بیب و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل پێشوازی لێكردبوو.
ساره عیدان نازناوی شاجوانی عێراق بۆ 2017ی به‌ده‌ستهێنابوو، ئه‌و رایگه‌یاندبوو، هیچ نه‌یارێتییه‌كی له‌گه‌ڵ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، به‌و هۆیه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داواكرابوو، ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی لێ وه‌ربگیرێته‌وه.