لۆكاشینكۆ: یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌یانویست كێشه‌ی په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی بێلاڕووس، ئه‌لكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ بێلاڕووس گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی په‌نابه‌ران.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌ره‌ته‌ی توركی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه لۆكاشینكۆ گوتی: ئه‌وانه‌ی بایه‌خیان به‌و پرسه ده‌دا و قسه‌یان له‌سه‌ر ده‌كرد، ئاماده‌نه‌بوون به كردار هیچ چاره‌سه‌رێك بگرنه ئه‌ستۆ.
گوتیشی: ئه‌وروپاییه‌كان هه‌موو ئه‌وه‌ی ده‌یانویست، ئه‌وه بوو فشار بخه‌نه سه‌ر بێلاڕووس و خۆیان ئاماده نه‌بوون دانووستان بكه‌ین و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێت.
ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر له ئاسیا و ئه‌فریقاوه بۆ گه‌یشتن به ئه‌وروپا، سنووری بێلاڕووسیان به‌كارهێناوه و به‌و هۆیه‌وه كێشه‌یه‌كی سیاسی له نێوان پۆڵه‌ندا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له لایه‌ك و بێلاڕووس له لایه‌كی دیكه‌وه درووست بوو.
یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر بێلاڕووسدا ده‌كرد و رایگه‌یاندبوو، بێلاڕووس ده‌یه‌وێت په‌نابه‌ران وه‌ك كارتی فشار له دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتیی و پۆڵه‌ندا به تایبه‌تی به‌كاربهێنێت.