"ناكۆكی كه‌وتووه‌ته نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی نزیك له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه"
K24- هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی عێراقی به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـیان راگه‌یاند، لێكترازان و ناكۆكی له‌نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی نزیك له عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه مه‌زهه‌به‌كانی عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری فیرقه‌ی عه‌باس، كه یه‌كێكه له گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی نزیك له مه‌رجه‌عی باڵا، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی داوای گۆڕینی مه‌یسه‌م زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كه‌یان كردووه".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵی "سما العراق" بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌بو عه‌لی ئه‌شته‌ر، ئه‌فسه‌ری هه‌واڵگری ئه‌و فیرقه‌یه، فه‌رمانده‌ی فیرقه‌كه‌یان به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار ده‌كات و داوای گۆڕینی ده‌كات.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكراشیكرد، كه په‌یوه‌ندییان به مه‌یسه‌م زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی ئه‌و فیرقه‌یه‌وه كردووه، به‌ڵام فه‌رمانده‌كه ره‌تی كردووه‌ته‌وه هیچ قسه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی نزیك له مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق، له هه‌ردوو فیرقه‌ی "ئیمام عه‌لی و عه‌باس" هه‌وره‌ها لیواكانی "عه‌لی ئه‌كبه‌ر و ئه‌نسارول مه‌رجه‌عییه"ـدا كۆكراونه‌ته‌وه و به‌ر له نزیكه‌ی ساڵێك له حه‌شدی شه‌عبی جیا بوونه‌ته‌وه.
H.B