ئه‌و هه‌ڵانه‌ی رۆژانه كه ده‌بنه هۆكاری پیربوونی پێشوه‌خته

K24- هه‌ولێر:
هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی رۆژانه هه‌ن، كه له داهاتوودا، كاریگه‌ریه‌كی زۆری له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌گشتی و پیربوونی پێشوه‌خته ده‌بێت، پسۆڕان ده‌ڵێن: ژیان به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و پشتبه‌ستن به نه‌ریتی ئه‌رێنی، هه‌میشه واده‌كات مرۆڤ به گه‌نج ده‌ركه‌وێت و پارێزگاری له گیانی لاوێتی بكات و ئه‌م رێنماییانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌خه‌نه‌ڕوو:
خۆچه‌ماندنه‌وه له كاتی دانیشتن‌دا:
دكتۆر ستایسی ستیڤن ده‌ڵێت: به‌رده‌وامی به‌و خوه ده‌بێته هۆی ئازاری پشت و بڕبڕه‌كان، هه‌روه‌ها دروستبوونی ئازار له به‌سته‌ره‌كان، واده‌كات مرۆڤ ته‌مبه‌ڵ بێت و ئه‌گه‌ری توشكردن به شه‌كره و نه‌خۆشی دڵ زۆر ده‌كات و ده‌بێته هۆی زوو پیربوون.
دانیشتنی هه‌ڵه:
دانیشتنی به‌رده‌وام له نووسینگه و پیاده‌نه‌كردنی هیچ جووڵه و چالاكیه‌كی جه‌سته‌یی، خێرایی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن زیاد ده‌كات، گوتیشی: دانیشتن به درێژایی رۆژ كاریگه‌ری نه‌رێنی و ترسناكی ته‌ندروستیی هه‌یه، ده‌بێته هۆكاری توشبوون به نه‌خۆشه‌یه‌كانی دڵ، جه‌ڵته، پووكانه‌وه‌ی ئێسقانه‌كان، هه‌وكردنی به‌سته‌ره‌كان، ماندووبون، لاوازبوونی ماسولكه‌كان و گه‌وره‌بوونی ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ریشی هه‌یه رێژه‌ی خه‌وتن كه‌مبكات و ئه‌گه‌ره‌كانی توشووبن به نه‌ۆخشی شه‌كره زیاد بكات.
هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوون، پسپۆڕان پێشنیاز ده‌كه‌ن، رۆژانه رۆیشتنی ئاسایی به رێژه‌ی 7500 هه‌نگاو، كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت.
خواردنی شه‌كر:
خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه پێكهاته‌ی شه‌كر تێیاندا زۆره، ئه‌گه‌ره‌كان بۆ هه‌وكردنی درێژخایه‌ن زیاد ده‌كات، هه‌موو نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نیش هه‌ڕه‌شه له ته‌ندروستی ده‌كات و پیربوونی مرۆڤ پێشده‌خات، هاوكات نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی به‌رگری ئۆرگانی زیاد ده‌كات.
كه‌می كاتژمێره‌كانی خه‌وتن:
یه‌كێكی دیكه له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی پیری خه‌وتنی باش و پێویسته، كه شه‌وانه خۆی له 7 تا 9 كاتژمێردا ده‌بینێته‌وه، له كاتێكدا كه‌م خه‌وتن جه‌سته و پێست تووشی نه‌خۆشی ده‌كات پیربوونی پێشوه‌خته له عه‌قڵ رووده‌دات، توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی باش ناخه‌ون، زیاتر ئاماژه‌ی پیریان لێ به‌دیار ده‌كه‌وێت، نووستنی باش عه‌قڵ به گه‌نجی ده‌هێڵێته‌وه.
به‌ركه‌وتنی زۆری تیشكی خۆر:
دكتۆر پاتریك فراتیلۆن، مامۆستای پزیشكی ته‌واوكاری، ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی تیشكی خۆر به‌سووده بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و ڤیتامین دی دابین ده‌كات، به‌ڵام كاریگه‌ری لاوه‌كیشی هه‌یه، به‌ركه‌وتنیش به تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی، ده‌شێ زیان به ماسوولكه نه‌رمه‌كانی له‌ش بگه‌ێنێت.
H.B