دوو هاوسه‌ر به‌یه‌كه‌وه كارگه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه شڤان و سه‌نا دوای ته‌واوكردنی خوێندن، بڕیاریان دا به‌یه‌كه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ئابووری بۆ بژێوی ژیانیان دابمه‌زرێنن.
ئه‌وان له ئێرانه‌وه ئامێره‌كانی گرتنی ئاوی هه‌ناریان هێناوه و له هه‌ڵه‌بجه دایان ناوه. رۆژانه زیاتر له 12 كاتژمێر له كارگه‌كه‌یاندا كار ده‌كه‌ن.
كاری سه‌ره‌كی ئه‌و هاوسه‌رانه گرتنی ئاوی هه‌ناره و به‌مه‌ش ئاسانكاریان بۆ باخه‌وان و خوازیارانی ئاوی هه‌نار كردووه و چیدیكه به رێگه‌ی ده‌ست هه‌نار داناكوتن بۆ گرتنی ئاوه‌كه‌ی و درووستكردنی شه‌ربه‌تی هه‌نار یاخود روبه هه‌نار.
روبه هه‌نار، یه‌كێكه له به‌رهه‌مه تایبه‌ته‌كانی هه‌نار و ساڵانه له وه‌رزی پێگه‌یشتنی هه‌ناردا، له لایه‌ن باخه‌وانه‌كانه‌وه درووست ده‌كرێت.