كۆشكی سپی: هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌رمان له عێراق نه‌ماوه
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌باره‌ی سه‌ردانی برێت مه‌كگۆرك، رێكخەری كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئافریقا لە كۆشكی سپی بۆ عێراق، ئیمێلی هۆرن، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسی و ئه‌منییه‌كانی عێراق، مه‌كگۆرگ كۆتایی به گه‌شته دوو رۆژییه‌كه‌ی هێنا.
هه‌روه‌ها گوتی: مه‌كگۆرگ له به‌غدا چاوی به هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆمار، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه‌وت.
ئیمێلی هۆرن گوتی: له هه‌ولێریش له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسه باڵاكانی دیكه‌ی هه‌رێم كۆبووه‌وه و له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا مه‌كگۆرگ جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی سه‌رۆك بایدن به ئه‌نجامی گفتوگۆی ستراتیژی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كرده‌وه و دووپاتیكرده‌وه، هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكی له عێراق نه‌ماوه.
ئاشكراشیكرد، "ئه‌و هه‌نگاوه دوای ئه‌وه هاتووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق پێشكه‌وتنێكی باشیان له سه‌ركردایه‌تیكردنی جه‌نگی دژ به داعش كردووه، به‌تایبه‌ت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هێزانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق له‌و وڵاته ماونه‌ته‌وه، هه‌میشه ئاماده ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی راوێژ و هاوكاری پێشكه‌ش به هێزه عێراقییه‌كان بكه‌ن، تاوه‌كو نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه له عێراق مسۆگه‌ر بكه‌ن".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "مه‌كگۆرگ له سه‌ردانه‌كه‌یدا پیرۆزبایی له خه‌ڵكی عێراق كردووه، به‌بۆنه‌ی یادی سه‌د ساڵه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی درێژ مه‌ودای وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به عێراق به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیژی كرده‌وه".
H.B