شاندێكی هاوبەشی حكومەتی هەرێم و فێدراڵ بەشداری كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات

زیاتر لە 155 وڵاتی جیهان و ژمارەیەك لە رێكخراوە جیهانییەكان لە كۆنگرەكەدا به‌شدارن
به‌شداری شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ شه‌ره‌م شێخ - میسر
به‌شداری شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ كۆنگره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ شه‌ره‌م شێخ - میسر

K24- هه‌ولێر:

ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری "شەره‌مولشێخ"ی وڵاتی میسر، كۆنگرەی نێودەوڵەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەستی بە كارەكانی كرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگه‌یاند، شاندێكی هاوبەشی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق بەشداریی لە كۆنگرەكەدا كرد، هەریەك لە فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا و د. ئەحمەد محەمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی هەرێم بە نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەندامی شاندە هاوبەشەكەی عێراقن.

لە كۆنگرەكەدا نوێنەری زیاتر لە 155 وڵاتی جیهان و ژمارەیەك لە رێكخراوە جیهانییەكانی پسپۆڕ لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەشدارییان لە كۆنگرەكەدا كردووە.

سەرۆكوەزیر و وەزیرانی ژمارەیەك لە وڵاتە بەشداربووەكان، چەند وتارێكیان لە كۆنگرەكەدا پێشكەشكرد و جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پرۆسەیەكە پێویستیی بە كاری هاوبەش و هەماهەنگییە، بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەم شێرپەنجە جیهانییە بنبڕ بكرێت.

H.B