یەکەم حاڵەتی مردن بە ئۆمیکرۆن تۆمار کرا

سەدان هەزار کەس کەرەنتین دەکرێت
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

لە بەریتانیا یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لەسەر ئاستی جیهان بە ئۆمیکرۆن تۆمارکرا.

بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیران بەریتانیا رایگەیاند، کەسێک بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن، لە وڵاتەکەی گیانی لەدەستدا، ئەمەش دەبێتە یەکەم حاڵەتی لەمشێوەیە لەسەر ئاستی جیهان، لە کاتێکدا تا ئێستا 10 حاڵەتی تووشبوون بەم گۆڕاوەی کۆرۆنا، لە بەریتانیا تۆمارکراون.

لەلایەکی دیکەوە، لە چین یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئۆمیکرۆن تۆمارکرا و سەدان هەزار کەسیش لە شاری تیانجین لە باکووری وڵاتەکە کەرەنتین کران.

بۆرس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا
بۆرس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

ڤایرۆسی کۆرۆنا تائێستا بە چەند شێوەیەک خۆی گۆڕیوە، ئەمجارە لە ئەفریقیای باشوور، گۆڕاوێکی کۆرۆنا بەناوی ئۆمیکرۆن سەریهەڵداوە، کە جیاوازە لەگەڵ جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا.

ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ بە ناوی B.1.1.529ـە، تەندروستی جیهانی بە ئۆمیکرۆن ناوی دەبات و هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانی دەدات. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنای گۆڕاو زووتر بڵاودەبێتەوە، کەسی تووشبوو ئازاری زۆر دەبێت و ماندوبوونی زۆری دەبێت.