پیاوێك به به‌كارهێنانی ته‌كنینكی ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاو دزی له هه‌ژماری بانكیی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له چین به 3 ساڵ و نیو زیندانیكردن سزادرا، دوای ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی 24 هه‌زار دۆلاری له هه‌ژماری بانكیی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی دزیوه، له‌كاتێكدا ئه‌و له خه‌ودا بووه و ته‌كنیكی ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاوی له مۆبایله‌كه‌ی به‌كارهێناوه و ده‌ستی به هه‌ژماره‌كه گه‌یشتووه.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 28 ساڵه، له تۆماری دادگای گه‌ل له شاری "نانینگ"ی باشوور ته‌نیا ناوی بنه‌ماڵه‌ی ئاشكرا كراوه، كه به "هوانگ" ناوی هاتووه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سه‌ره‌تا په‌نجه مۆری ده‌ستگیرانه‌كه‌ی به‌كارهێناوه، تا مۆبایله‌كه‌ی پێبكاته‌وه، دواتر ته‌كنیكی ناسینه‌وه‌ی ده‌موچاوی به‌كارهێناوه و هه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی پێكردووه‌ته‌وه و پاره‌كه‌ی بردووه.
رۆژنامه‌ی "Nanning Evening News"ی چینیش ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پیاوه‌كه به‌هۆی قوماركردنه‌وه پاره‌یه‌كی زۆر قه‌رزاربووه، بۆیه په‌نای بۆ دزینی پاره‌ی ده‌ستگیرانه‌كه‌ی بردووه، كه به‌یه‌ك جار بڕێ 150 هه‌زار یه‌ن-ی چینی بردووه، كه ده‌كاته 23.8 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
دادگا ئاشكرای كردووه، پیاوه‌كه له رێگه‌ی پێدانی ده‌رمانی خه‌وه‌وه، ده‌ستگیرانه‌كه‌ی خه‌واندووه، دواتر ئه‌و كاره‌ی كردووه، به‌ڵام رۆژی دواتر ئافره‌ته‌كه زانیویه‌تی پاره‌ی هه‌ژماره بانكییه‌كه‌ی نه‌ماوه، بۆیه لای پۆلیس سكاڵای تۆماركردووه، دوای ئه‌وه پیاوه‌كه به‌تۆمه‌تی دزین ده‌ستگیركرا و داداگاش به 3 ساڵ و نیو زیندانی و پێژماردنی 3173 دۆلار سزای دا.