ژمارەی دانیشتوانی میسر 102 ملیۆنی تێپەڕاند

K24 - ههولێر:
ژمارەی دانیشتوانی میسر لە ماوەی 160 رۆژی رابردوودا 750 ههزاری زیادی کردووە، بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە گەیشتووهتە 102 ملیۆن و 750 هەزار کەس.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسیاتی "ahramonline"، ئاژانسی ناوەندی بۆ ئامار و جوڵەی رای گشتی "CAPMAS" ئاشكرای كردووه، "ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتە لە (5ی تەممووز/ یۆلیۆی 2021) گەیشتە 102 ملیۆن کەس و لە ماوەی 50 رۆژی دواتردا 250 هەزار منداڵ لەدایکبوون".
لە وڵاتە عەرەبیەکاندا میسر زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە، عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ، باسی لە مەترسییەکانی زیادبوونی ژمارەی دانیشتوان کرد و گوتی: " گەشەی بێوێنەی دانیشتوان گەورەترین ئاڵنگاری میسرە و دواتر زەحمەتی زۆرمان بۆ دروست دەکات".
سەرۆکی میسر ئەوەشی خستەڕوو، کە وڵات پێویستە رێژەی گەشەی ساڵانەی دانیشتوان بۆ 400 ههزار کەم بکاتەوە، تا بتوانن لە گەشەسەندن بەردەوام بین.