ئەو هەڵانەی دەبنە هۆی تێكچوونی لاپتۆپ و مۆبایل چین؟

چه‌ند رێنماییه‌ك بۆ پاراستنی مۆبایل و لاپتۆپه‌كه‌مان

K24 - هه‌ولێر:

کەلوپەلە ئەلیکترۆنییەکان بەجۆرێک بوونەتە پێویستی رۆژانە، کە ناتوانین رۆژێک بێ ئامێرانه‌ بەڕێبکەین، بۆیە پاراستنیان هەمیشە بە سوودی خۆمان دەبێت.

لە بابەتێکی وێبسایتی "برایت ساید"، باسی چەند هەڵەیەک کراوه‌، کە دەبنە هۆی تێكچوونی مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی دیکە، ئەوانیش:

- پاککردنەوەی شوێنی بارگاویکردن بە پارچەیەکی کانزایی.

- بەجێهێشتنی مۆبایل و لاپتۆپ لەبەر تیشکی خۆر.

- مەهێڵە پاتری مۆبایل و لاپتۆپەکەت بگاتە 0%، ئەمە تەمەنی پاتریەکە کەم دەکاتەوە.

- مەهێڵە مۆبایل و لاپتۆپەکەت تەڕ ببن تەنانەت ئەو مۆبایلانەی کە لە ژێر ئاویشدا کار دەکەن، با زۆر لە ژێر ئاودا نەهێڵرێنەوە.

- ئەو بەرنامانە دامەبەزێنە کە سەرچاوەکەیان متمانەپێکراو نییە.

- فەرامۆشکردنی پاکردنەوەی کیبۆردی کۆمپیوتەر.

- ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لەگەڵ خۆت مەبەرە تەوالێت.  

- شەوان مۆبایل و لاپتۆپەکەت بە بارگاوکەرەکەیەوە (شەحن) بەجێمەهێڵە.

- کاتێک دەست دەدەیتە لاپتۆپەکەت بە شاشەکەی بەرزی مەکەرەوە.

- بەکارهێنانی کەرەستەی پاکژکردنەوەی ماڵ بۆ پاکردنەوەی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان.