خه‌ڵك داوای تره‌مپ ده‌كاته‌وه
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییه سیاسییه سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی كه له ئه‌مه‌ریكا له‌نێو راپرسی و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا ده‌بینرێت، سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكایه به جیاوازی 10 خاڵ به‌سه‌ر جۆ بایدن-ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه له دواهه‌مین راپرسیدا بۆ بوونه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له 2024 ئه‌نجامدرا.
به‌پێی راپرسییه‌كی راپۆرتی (راسمۆسن)ـی ئه‌مڕۆ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌نگده‌ران تره‌مپ هه‌ڵبژێرن و رێژه‌ی بردنه‌وه‌كه‌شی 45% به‌رامبه‌ر 32% بێت به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی كه جۆو بایدن-ه.
له‌نێو راپرسییه‌كه‌شدا بۆشاییه‌كی گه‌وره به‌دیده‌كرێت له‌نێو كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ-دا كه رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان بۆ ترمپ 47% و 20% بۆ بایدن-ه.
وێرای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كاندا ئه‌م راپرسیانه‌ی كه ده‌كرێن گوزارشتی ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی نین، به‌ڵام ئاماژه‌ن بۆ گۆڕان له دابه‌زینی كێرڤی جه‌ماوه‌ری دیموكراته‌كان به‌هۆی هه‌ندێك هه‌ڵه‌ی سیاسی بایدن-ه‌وه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ كه‌س پێشبینی ئه‌وه ناكات كه بایدن خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2024 كاندید بكاته‌وه، بۆیه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی سه‌نده‌ی توده‌ی كه‌ناڵی NBC، هیلاری كلینتۆن رۆژی 12 كانوونی یه‌كه‌م (دیسێمبه‌ری 2021) دووپاتیكرده‌وه وه‌ك چۆن له 1996 كێبڕكێی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، به‌هه‌مانشێوه له ساڵی 2024 یش هه‌وڵده‌دات كێبڕكێی بكاته‌وه، "زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م ژن ببێت به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا" ئه‌و وه‌های وت له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا.
به‌ڵام له راپرسییه‌كه‌ی راسموسن-دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه به دیاریكراوی ژنان پێیان باشه تره‌مپ خۆی كاندیدكاته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی 2024، كه ئه‌مه‌ش تێكشكاندنی نۆرمێكی كلاسیكییه كه ئه‌گه‌ر ژن كاندید بوو ده‌نگی پێده‌ده‌ن و له چانسی هیلاری كلینتۆن نییه.
هه‌رچه‌نده راپرسییه‌كه‌ی راسمۆسن، ئاماژه‌یه‌كی زۆر ده‌دات كه 17% ده‌نگده‌ران ده‌نگ ده‌ده‌ن به كاندیدێكی تر جگه له‌تره‌مپ، كه‌واته ئه‌مه‌ش هه‌ر سه‌ركه‌وتنه بۆ كۆمارییه‌كان ئه‌گه‌ر كاندیدێكی دیكه‌شیان هه‌بێت جگه له تره‌مپ. چونكه راپرسییه‌كه‌ی راسموسن 49% بیرۆكه‌ی خۆ كاندیدكردنه‌وه‌ی تره‌مپ به خراپ ده‌زانن و 41% به‌باشی ده‌زانن.
به‌شێكی زۆری دیموكرات و كۆمارییه‌كان له راپرسییه‌كه‌دا رای خۆیان گۆڕیوه به‌رامبه‌ر تره‌مپ و بایدن، بۆ نمونه 15%ی دیموكراته‌كان له راپرسییه‌كه‌دا بڕیاریانداوه ده‌نگ بده‌ن به تره‌مپ به به‌راورد به‌و كۆمارییانه‌ی كه ده‌نگ ده‌ده‌ن به بایدن 8%.
به‌ڵام هیلاری كلنتۆن سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ سه‌رۆكێكی خراپه و ده‌ڵێت: "بردنه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ جاری دووه‌م بۆ سه‌رۆكایه‌تی مانای كۆتایی هێنانی دیموكراتییه‌ته‌كه‌مانه"، هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد و وتی: "هه‌ست به گوناهه ده‌كه‌م كه 5 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر نه‌متوانیوه سه‌رۆكایه‌تی به‌رمه‌وه له تره‌مپ".
ئه‌و خانمه‌ی پێشووی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران له‌سه‌ر نیویۆرك و وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دۆڕاوی سه‌رۆكایه‌تی 1996، سه‌رزه‌نشتی ئه‌و دامه‌زراوه سیاسییانه ده‌كات كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پۆپۆلیستیانه‌ی تره‌مپ كارده‌كه‌ن.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی NBC دا هۆشداریدا كه بردنه‌وه‌ی تره‌مپ له 2024 ده‌بێته هۆی زیانێك كه به دامه‌زراوه ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش چاكناكرێته‌وه، وتیشی: "پێداگری تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنی 2020 ساخته‌كاری كراوه، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و ده‌یه‌وێت سه‌رۆكایه‌تی 2024 به‌رێت".
ئه‌نجامی ئه‌م راپرسییه چاوه‌ڕواننه‌كراوه دوای ئه‌و راپرسییه به‌رده‌وامانه دێت له‌سه‌ر دابه‌زینی ئاستی جه‌ماوه‌رێتی كۆمارییه‌كان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بایدن له‌دوای كشانه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان و زیاتر گه‌ڕانه‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی تره‌مپ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هێرشه به‌رده‌وامانه‌ی میدیای لیبراله‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر تره‌مپ.
له‌ناو كۆی راپرسییه‌كانیشدا رای دژی تێدایه كه ده‌یانه‌وێت كه‌سێكی تری كۆماری بێته كێبڕكێكاری تره‌مپ له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌شدا مایك پێنس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، رۆن دیسانس حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا و مایك پۆمبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه چه‌ند هه‌نگاوێك له پێش تره‌مپ-وه‌ن.