وه‌زیری كار: به‌هۆی قه‌رزی بچووكه‌وه‌ چەندین لاو توانیویانە لەسەر پێی خۆیان بوەستن

"مەراسیمی راگه‌یاندنی 1000پرۆژەی کار راگه‌یه‌ندرا"
به‌هۆی قه‌رزی بچووكه‌وه‌ چەندین گەنج و لاو  توانیویانە لەسەر پێی خۆیان بوەستن
به‌هۆی قه‌رزی بچووكه‌وه‌ چەندین گەنج و لاو توانیویانە لەسەر پێی خۆیان بوەستن

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یندراوێكدا رایگه‌یاند، كوێستان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەشداریان لە مەراسیمی راگه‌یاندنی 1000 پڕۆژەی (کار و کۆمپانیای بازرگانی بچووک و مام ناوەند) لە عیراقدا، كرد.

وه‌زاره‌تی كار راشیگه‌یاند، لەو مەراسیمەدا وه‌زیری كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتەیەکی پێشکەش کرد، تێیدا گوتی،" لە رابردوودا چەندین لاو به‌هۆی قه‌رزی بچووكه‌وه‌ توانیویانە لەسەر پێی خۆیان بوەستن و ببنە خاوەن سەرمایەی خۆیان".

وه‌زاره‌تی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی روونیكرده‌وه‌،  بە ئامادەبوونی هەر یەک لە نوێنەرانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری پلاندانان، وەزیری کشتوکاڵ، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق،  جیا له‌ ئاماده‌بوونی وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتە بێژی وەزارەتی  دەرەوەی  ئەمه‌ریکا  و ئەڵمانیا، نوێنەری ئەمینداری نەتەوەیەکگرتووەکان، کونسوڵگەرییەکانی (ئەڵمانیا و ئەمه‌ریکا) و نوێنەری یەکێتی ئەوروپا، مه‌راسیمی راگه‌یاندنی 1000 هه‌لی كار له‌ به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.

وه‌زیری كار له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی
وه‌زیری كار له‌كاتی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌ی