12 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

چاكبوونه‌وه‌ی 313 كه‌س راگه‌یه‌ندرا
تیمێكی پزیشكان له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا
تیمێكی پزیشكان له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 12 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 215 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4966 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 313 تووشبووی په‌تاكه‌ به‌ته‌واوه‌تی.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (657)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 657ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 657ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B