داڕێژه‌ری نه‌خشه‌ی شاری ئه‌بوو زه‌بی كۆچی دواییكرد
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدوره‌حمان مه‌خلوف، ئه‌ندازیاری میسری و هاوكات دارێژه‌ری نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاری شاری ئه‌بوو زه‌بیی ئیمراتی له ته‌مه‌نی 98 ساڵیدا كۆچی دوواییكرد.
ساڵی 1968، شاره‌داری ئه‌بوو زه‌بی ئه‌وكات، شێخ زاید بن سوڵتان ئال نه‌هیان، داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد، پسپۆڕێكی بۆ نه‌خشه‌سازی و دیزاینی شاره‌كه‌ی بۆ بنێرن، ئه‌وكات مه‌خلوف ده‌ستنیشانكرا و به به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازیاری شاره‌كه دامه‌زرا.
له ماوه‌ی حه‌وت ساڵ، له هه‌ردوو شاری عه‌ین و ئه‌بووزه‌بی فه‌رمانگه‌ی پلانی نه‌خشه‌سازی كرده‌وه، له ساڵی 1976، نووسینگه‌ی عه‌ره‌بی بۆ پلان و بونیادنان كرده‌وه و چه‌ندین پڕۆژه‌ی له ئیمارات كرده‌وه، ساڵی 1983 تا 1985، بووه‌ته مامۆستای كۆلێژی ئه‌ندازیاری له زانكۆی ئیمارات.
ئه‌ندازیار مه‌خلوف ساڵی 1950 له زانكۆی قاهیره بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌ده‌ستهێناوه، ساڵی 1957، له ئه‌ڵمانیا بڕوانامه‌ی دكتۆرای به‌ده‌ستهێناوه، جگه له نه‌خشه‌سازی شاری ئه‌بوزه‌بی، مه‌خلوف دیزاین و نه‌خشه‌سازیی بۆ چه‌ندین شاری دیكه‌ی میسر و سعوودیه‌ی داڕشتووه.
ئه‌بووزه‌بی، پایته‌ختی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتووه، ژماره‌ی دانیشتوانی ملیۆنێك و 450 و 50 هه‌زار كه‌سه.