عێراق سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر سێ چه‌كداری داعشدا سه‌پاند

ده‌ستیان له‌ ته‌قینه‌وه‌كانی ناسرییه‌ و كه‌ربه‌لادا هه‌بووه‌
گرتووخانه‌ی "حوت" له‌ ناسرییه‌
گرتووخانه‌ی "حوت" له‌ ناسرییه‌

K24- هه‌ولێر:

دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی كه‌ ئاماژه‌ به‌ ناوه‌كانیان نه‌كراوه‌، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێسیان راگه‌یاند، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر سێ كه‌سی عێراقیدا جێبه‌جێ كرا.

یه‌كێك له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ناسرییه‌ له‌سێداره‌ دراون، كه‌ به‌ گرتووخانه‌ی "حوت" ناوبانگی ده‌ركردووه‌ و تاكه‌ زیندانه‌ له‌ عێراق، كه‌ سزای له‌سێداره‌دانی تێدا جێبه‌جێ ده‌كرێت.

وه‌ك راشیانگه‌یاند، یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌سێداره‌دراون، ده‌ستی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2013ی ناسرییه‌دا هه‌بوو، ئه‌وی دیكه‌شیان له‌پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای كه‌ربه‌لا بوو، به‌ب ئه‌وه‌ی ورده‌كاری له‌باره‌ی كه‌سی سێیه‌م بخه‌نه‌ڕوو.

سه‌رچاوه‌: AFP

H.B