سه‌رسه‌ختترین به‌رهه‌ڵستكاری ڤاكسین به‌هۆی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد
K24- هه‌ولێر:
جیۆرجۆس تراگاس، رۆژنامه‌نووسی دیاری یۆنانی كه به‌رهه‌ڵستكارێكی سه‌رسه‌ختی وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا بوو، به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
دوای تووشبوونی ناوبراو به په‌تای كۆرۆنا، له 4ی ئه‌م مانگه به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی سه‌خت، به‌په‌له گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی سوتیریا، به‌ڵام رۆژ دوای رۆژ دۆخی ته‌ندروستیی به‌خێرایی و زیاتر تێكده‌چوو.
دوای تووشبوونیشی له پۆستێكدا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، جیۆرجۆس تراگاس بڵاویكرده‌وه، ئه‌و تووشی په‌تای كۆرۆنا بووه و له پۆسته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو، ئه‌و به‌ده‌ست چه‌ند نه‌خۆشییه‌كه‌وه ده‌ناڵێنێت، بۆیه‌ش وه‌رگرتنی ڤاكسین ره‌ت ده‌كاته‌وه، چونكه له كارامه‌یی پێكوته‌كه دڵنیا نییه.
سه‌رچاوه: گریك رێپۆرته‌ر
H.B