"نابێت عێراق وه‌كو ئه‌فغانستانی لێبێت"
K24 - هه‌ولێر:
له‌كاتی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر شوێنێكی جیهان، كاردانه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی لێده‌كه‌وێته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه، د. سامان شاڵی، شاره‌زا له كاروباری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، هه‌روه‌ك ئاگادارین هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2011 له عێراق كشانه‌وه، ده‌ره‌نجام داعش سه‌ریهه‌ڵدا، بووه هۆكاری تێكچوونی كۆی گشتی قه‌واره‌ی عێراق.
د. سامان شالی راشیگه‌یاند، له ساڵی 2014 به‌په‌له داوا له ئه‌مه‌ریكا كرا بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و شه‌ڕی داعش بكه‌ن، ئه‌مجاره كه هاتوونه‌ته‌وه، چیتر ناكشێنه‌وه، كاتێك له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئیداره‌ی بایدن هه‌یه، كه نابێت عێراق وه‌كو ئه‌فغانستانی لێبێت.
ئه‌و پسپۆره‌ی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان روونیكرده‌وه، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ناكشێنه‌وه، به‌ڵكو رۆڵیان له شه‌ڕكه‌ره‌وه بۆ راوێژكاری گۆڕاوه، هه‌روه‌ك بیستمان ژه‌نه‌ڕاڵ ماكینزی به ئاشكرا گووتی: هێزه‌كانمان ناكشێنه‌وه‌و له عێراق ده‌مێنینه‌وه".