فراكسیۆنی پارتی: پێویسته یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن كارا بكه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
كات به خێرایی تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كانی نه‌هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن و چاره‌سه‌ری پرسی یاسای هه‌ڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان.
له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی داهاتوودا، واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی پێ دێت.
په‌رله‌مانی كوردستان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا بۆ ماوه‌ی 3 مانگ پشووی زستانه‌ی وه‌رده‌گرێت و كه‌متر له 20 رۆژی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان كارا بكاته‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، پێویسته كۆمیسیۆن 6 مانگی له‌به‌رده‌ست بێت بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
لایەنە سیاسییەكان لە بارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە وادەی خۆی بۆچوونیان جیاوازە.
بەھمەن كاكە عەبدوڵڵا، بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند، پارتی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه له كاتی خۆیدا.
گوتیشی: ئێمه پێمان وایه پێویسته كۆمیسیۆن كارا بكرێته‌وه و یاسای هه‌ڵبژاردنیش بێ كێشه‌یه.
له به‌رامبه‌ردا، لوقمان وەردی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان له فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند، پێویسته به ته‌وافق یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكرێته‌وه.
گوتیشی: له رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان له لایه‌ك و پارتی و یه‌كێتی له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌ر سێ لا رێككه‌وتوون بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان پێویسته یاساكان به ته‌وافق ده‌ربكرێن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاند، ئێستا هه‌لومه‌رجێك له ئارادایه، كه ئه‌سته‌مه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت.
گوتیشی: پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردن به ته‌وافقی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌موار بكرێته‌وه و پاشان یاسای كۆمیسیۆن هه‌موار بكرێت و ئه‌وه‌ش پێویستی به كاتی زیاتره، له كاتێكدا پێویسته ئێستا زۆرتر سه‌رنج له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كورد به یه‌ك تیم روو له به‌غدا بكات و به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكات.