"دیدار و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت به‌رده‌وامه‌"

"لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ناكۆكن"
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، په‌یوه‌سته‌ به‌ كوورسی پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، جیا له‌وه‌ش رێكه‌وتن و دروستكردنی ئیئتیلافی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانیش رۆڵی گرنگی ده‌بێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوو بۆ عێراق، به‌و پێیه‌ش پۆسته حكومییی و فه‌رمییه‌كان له‌ نێوان خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن.

قاسم غه‌راوی، شڕۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ـی تشرینی یه‌كه‌م درا، به‌ڵگه‌ی كاریگه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق خرایه‌ روو، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، دیدار و گفتوگۆكان له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وامه‌.

غه‌راوی راشیگه‌یاند، ناكۆكی له‌ نێوان لایه‌نه‌كانی عێراقی بوونی هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامی كۆتایی دواخستووه‌، ئه‌مه‌ بوار به‌و لایه‌ن و پێكهاتانه‌ی عێراق ده‌دات، له‌ گفتوگۆكردن به‌رده‌وام بن.