ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان نه‌كه‌ن زیانیان پێ ده‌گات
K24- هه‌ولێر:
تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند نەكردووە، بەڵام لایەنە سیاسییەكان بەردەوام گفتوگۆ دەربارەی پێكھێنانی كابیەنی نوێی حكومەتی عێراق دەكەن. چاودێرێكی سیاسی پێیوایە، ئەگەر پارتی و یەكێتی بەیەكەوە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق نەكەن ئەوا به زیانی ئه‌وان ته‌واو ده‌بێت.
هه‌رچه‌ند دوای تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتی لارییان لەوە نەبوو کە بەیەکەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق بکەونە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، به‌ڵام چەند جارێکە ئه‌و دوو حزبه بە جیا سەردانی بەغدا دەکەن.
له‌وه باره‌یه‌وه بڵند ئیسلماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی گوتی: بنه‌مای گشتی لای حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ك ته‌نیا پارتی و یه‌كێتی، به‌ڵكو حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه له په‌رله‌مانی عێراق كورسییان به‌ده‌ستهێناوه، به پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌وه بچنه به‌غدا و هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پارێزگاری و داكۆكی له مافه ره‌واكانی گه‌لی كوردستان بكه‌ن.
گوتیشی: ئه‌و سه‌ردانانه‌ی پارتی و یه‌كێتی به جیاش بۆ به‌غدا ده‌یكه‌ن، بۆ تێگه‌یشتنه له دیدگای گشتی و هه‌ڵوێستی حزبه عێراقییه‌كان و ئه‌مه كارێكی ئاساییه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، حزبه عێراقییه‌كانیش به جیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه هه‌موویان به‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه بچنه به‌غدا، به‌تایبه‌ت پارتی و یه‌كێتی.
له‌كاتێكیشدا لایەنی شیعە بەسەر دوو بەرە دابەش بوون، بەرەی پشتیوانی لە ئەنجامەکان و بەرەی دژ بە ئەنجامەکان، چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: ئەگەر پارتی و یەکێتی بەیەکەوه گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکانی عێراق نەکەن زیانیان پێ ده‌گات.
لەماوەی رابردوودا، پارتی بۆ دروستکردنی کۆدەنگی سیاسی نیشتمانی، سەردانی زۆربه‌ی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد به پێکهاتە نەتەوەییەکانیشەوە.
H.B