شه‌وان چه‌كدارانی داعش دزه ده‌كه‌نه ناو گونده كوردنشینه‌كانی كه‌ركووك

K24- هه‌ولێر:
لەشەواندا لە سنووری گوندە کوردیەکانی باشوور و رۆژئاوای کەرکووك بەردەوام جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەبینرێت، لەم هەفتەیەدا چەندین چەکداری داعش بینراون، بەتاییەت لە سنووری ناحیەی شوان و گوندەکانی دەوروبەری به‌دیاریكراویش لەو ناوچانەی کە بوونه‌تە بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.
خێزانێكی گوندی سمایل بەگی قسه بۆ كوردستان24 ده‌كه‌ن، كه به گوته‌ی خۆیان دوو چه‌كداری داعش چوونه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و نیازیان خه‌راپ بووه، به‌ڵام نه‌یانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ن كه بۆی هاتبوون، دواتریش خه‌ڵكی گونده‌كه به چه‌كه‌كانیانه‌وه چوونه‌ته ئه‌و ماڵه و به‌هۆی نائارامی ناوچه‌كه، به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رگریكردن له‌خۆیان.
له‌كاتێكیشدا ناوچەکە چڕ و گیرە و دەیان دۆڵی تێدایە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی سه‌خته، لە پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆکتوبەری 2017ـش، ئەو ناوچانە بوونەتە شوێنی مانەوەی چەکدارانی داعش.
هێزەکانی پێشمەرگە لە سنوری خۆیانەوە بەردەوام چاودێری جموجۆڵی چەکدارانی داعش دەکەن، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش گوتی: زۆربونی چاڵاکیەکانی داعش لەسنووری هێزەکانی عێراقه نەك ناوچه‌كانی نزیك له كۆنترۆڵی پێشمەرگە.
ورده‌كاری زیاتر له‌م پاكێجه‌دا ببینه:
H.B