مەشهەدانی سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق دەکات

پێشووتر سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بوو
مەحموود مەشهەدانی - کاندیدی سەرکەوتووی هاوپەیمانی عەزم
مەحموود مەشهەدانی - کاندیدی سەرکەوتووی هاوپەیمانی عەزم

K24 - هەولێر

مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.

هەرچەندە جارێ وادەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێی عێراق دیار نییە، بەڵام عامر فایز، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مەحموود مەشهەدانی، بە تەمەنترین کاندیدی سەرکەوتووە و سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکات.

مەحموود مەشهەدانی، لە دایکبووی 1948ـە، لە ساڵانی 2006 بۆ 2008، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بووە و ئێستاش کاندیدی سەرکەوتووی هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر.

بەگوێرەی ماددە 54ی دەستووری عێراق، دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بە مەرسومێکی سەرۆکایەتی کۆمار، داوای سازدانی یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت و تا هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ و دوو جێگرەکەی، بە تەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەکە دەکات.