ئیسرائیل پێدانی ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی توێژنه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی "شيبا تل هشومير" له ته‌لئه‌ڤیڤ به‌نیازه ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 200 كه‌سی خۆبه‌خش ده‌ستپێبكات، كه به‌شێكه له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی رێژه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه، كه ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا درووستی ده‌كات، كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رگریی خۆبه‌خشه‌كان ده‌كرێت، به‌ر له پێدانی ڤاكسینكه و دوای پێدانی ژه‌می چواره‌میش.
ئاماژه به‌وه كراوه، تا ئێستا روون نییه، كه ژه‌می چواره‌م ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رامبه‌ر كۆرۆنا تا چه‌ند به‌رزده‌كاته‌وه، بۆیه پێدانی ژه‌می دیكه بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه.
به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی توێژنه‌وه‌ی ئیسرائیل خۆبه‌خشه‌كان هه‌ر له كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ن، كه توێژینه‌وه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، پێشتریش توێژنه‌وه له‌سه‌ر پێدانی ژه‌می سێیه‌م هه‌ر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا كراوه.
ده‌سته‌كه له زاری به‌رپرسه باڵاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیسرائیل روونیكرده‌وه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌كرێت پشت به پێدانی ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا ببه‌ستین، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیار و ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، كه تا ئێستا له جیهانیشدا بڕیارێكی له‌و جۆره نییه.
له چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌ستیان به پێدانی ژه‌می سێیه‌می كۆرۆنا كردووه، تا رووبه‌ڕووی زنجیره گۆڕاوه‌كانی كۆرۆنا ببنه‌وه.