وەزیری دارایی پێشووی لوبنان دەستگیر دەکرێت

دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا
عەلی حەسەن خەلیل، ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان و وەزیری دارایی پێشووی حکومەتی لوبنان
عەلی حەسەن خەلیل، ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان و وەزیری دارایی پێشووی حکومەتی لوبنان

K24 - هەولێر

دادوەری لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیروت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ وەزیری پێشووی دارایی لوبنان دەرکرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تارق بەیتار، دادوەری لێکۆڵینەوە لە تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیروت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەلی حەسەن خەلیل، ئەندامی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی لوبنان و وەزیری دارایی پێشوو دەرکرد.

تەقینەوەکەی ساڵی رابردووی بەندەری بەیروت، کوژرانی 216 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی لێکەوتەوە، دتائێستا چەند بەرپرسێکی نزیک لە حزبوڵڵای لوبنانی، بە بەرپرسیار و هۆکاری تەقینەوەکە تۆمەتبارکراون.