سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوردن کۆچی دوایی کرد

دوو جار پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە
فەئیز تاراونە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوردن ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد
فەئیز تاراونە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوردن ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ چوار شەممە 15 ی کانوونی یەکەم/دیسێمبەری 2021، فائیز تاراونە، سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئوردن لە تەمەنی 72 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.

فائیز تاراونە، لە ساڵی 1988 وەک وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و دابینکردن خزمەتی کردووە، دوو جار پۆستی سەرۆک وەزیرانی وەرگرتووە، جاری یەکەم لە ساڵی 1998 بووە لە ژێر دەسەڵاتی پاشای کۆچکردوو، حسێن بن تەلال، جاری دووەم لە ساڵی 2012 بوو لە سەردەمی پاشای ئێستای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم. 

فائیز تاراونە، لە رێکەوتی 1/5/1949 لە عومانی پایتەختی ئوردن لەدایکبووە، لە زانکۆیەکی ئوردن خوێندنی بەکالۆریۆسی لە ئابوریدا تەواو کردووە، دواتر لە زانکۆیەکی باشووری کالیفۆرنیا بڕوانامەی لە زانستی ئابووریدا بەدەستهێناوە، لە زانکۆیەکی دیکەی کالیفۆنیا بڕوانامەی دکتۆرای لە ئابووریدا بەدەستهێنا.