کچێک بایی 100 هەزار دۆلار بای خۆی دەفرۆشێت

K24 - هەولێر
"ستیڤانی ماتۆ" کچە ئەکتەرێکی ئەمەریکییە دەڵێت، لە فرۆشتنی بای خۆی 100 هەزار دۆلاری پەیدا کردووە.
ستیڤانی ماتۆ، ئەستێرەی درامای 90 Day Fiancé لە چەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب رایگەیاند، لە رێگەی ڤیدیۆیەکی تیک تۆکەوە کە تیایدا باسی فرۆشتنی بای خۆی کردووە، ژمارەی فۆڵۆوەرەکانی زیادی کردووە، بایی 100 هەزار دۆلاری لە بای خۆی فرۆشتووە.
ئەو کچە ئەکتەرە ئاماژەی بەوەشدا، ئەو قوتووانەی کە بای خۆی تێدەکات، نرخەکەیان لەنێوان 500 بۆ 1000 دۆلاردایە.
ستیڤانی گوتیشی: "من هەمیشە هێندەی بەهای خۆم نرخ بۆ شتەکان دادەنێم،. خۆم هەرزانفرۆش ناکەم، ئەمە یاسای یەکەمی منە لە بازرگانیدا، تۆ تەنها خۆت نیت کە بە نرخیت، بەڵکو کاتەکەشت بەهەمان شێوە بەنرخە".