مێسی نامه‌یه‌كی ماڵئاوایی بۆ ئه‌گوێرۆی هاوڕێی نارد
دوای ئه‌وه‌ی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له نێو یاریگه‌ی كامپ نوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی به‌هۆی نه‌خۆشی دڵ وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، لیۆنێل مێسی په‌یامێكی بۆ ئه‌گوێرۆی هاوڕێی نارد و نووسیویه‌تی: هاوڕێیه‌كه‌م زۆرم خۆشده‌وێ.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له په‌یامێكدا بۆ ئه‌گوێرۆ ده‌ڵێت: هاوڕێیه‌كه‌م ئێستا قۆناخێكی نوێ له ژیانتدا ده‌ستپێده‌كات و دڵنیام ساته‌كانی داهاتووت به خۆشی و پێكه‌نینه‌وه به‌سه‌رده‌به‌یت.
مێسی له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: هاوڕێیه‌كه‌م زۆر بیری ئه‌و رۆژانه ده‌كه‌م كه به‌یه‌یه‌وه له نێو یاریگه بووین، به‌تایبه‌تی ئه‌و رۆژانه‌ی كه به‌یه‌كه‌وه یاریمان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی ئارجێنتینا ده‌كرد، هیوای به‌خته‌وه‌ری و سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌و قۆناخه نوێیه‌ی ژیانت ده‌خوازم.
لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ ئەگوێرۆ دوو نزیكترین هاورێی یه‌كتربوون، به‌یه‌كه‌وه مێدالیای زێڕی ئۆڵمپیكی په‌كین و كۆپا ئه‌مریكای ئه‌مساڵیان برده‌وه، به‌یه‌كه‌وه‌ش پلانیان دانابوو له بارسێلۆنا یاری بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی دارایی مێسی به‌ره‌و پاریس رۆیشت و ئه‌گوێرۆش به‌هۆی نه‌خۆشی نه‌یتوانی له بارسێلۆنا به‌رده‌وام بێت.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ له ته‌مه‌نی 33 ساڵی له یانه‌ی بارسێلۆنا له‌سه‌ر راسپارده پزیشكه‌كان وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی واز له یاریكردن ده‌هێنێت.