لیستی مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دواین نه‌خشه‌ی مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ ساڵی 2022 بڵاوكرایه‌وه، تێیدا لیبیا و سووریا و ئه‌فغانستان سێ وڵاتی پڕ مه‌ترسی جیهانن.
به گوێره‌ی ئه‌و لیسته، كه ژماره‌یه‌ك له پزیشكان و پسپۆرانی بواری ئه‌منی جیهانی بڵاویانكردووه‌ته‌وه، تێیدا ئه‌و ولاتانه ده‌ستنیشانكراون كه تووند و تیژی سیاسی، تیرۆر، گرژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه تایفییه‌كانی تێدا به‌ربڵاون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م لیسته، هه‌ریه‌ك له (ئایسله‌ند، دانیمارك، هه‌رێمی گرین لاند، نه‌روێژ، فنله‌ندا، سویسرا، سلۆڤانیا و لۆكسه‌مبۆرگ) به ئارامترین وڵاتانی جیهان ئاماژه‌یان بۆ كراوه.
له‌و لیسته‌دا هاتووه، وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتی، تووندوتیژی و تیرۆر و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی تێدا كه‌مه، جیا له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئوسترالیا و كه‌نه‌دا وه‌ك به‌شێكی ئارامی جیهان ده‌ستنیشانكراون.
وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، وه‌ك ناوچه‌ی مه‌ترسیدار پۆلینكراون، ئه‌فغانستان، سووریا، لیبیا، باشووری سوودان و ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست، سه‌رتۆپكی پڕمه‌ترسیدارترینن، جیا له مۆزه‌مبیق، نه‌یجیریا، كۆنگۆی دیموكرات، ئۆكرانیا و پاكستانیش وه‌ك وڵاتانی پڕ له مه‌ترسی ناوهێندراون.
ئه‌و لیسته ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م وڵاتانه‌ش كردووه، كه مه‌ترسی ته‌ندروستی، به‌تایبه‌ت ڤایرۆسه‌كانی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆنی تێدا به‌ربڵاوه، جیا له‌وه‌ش ئه‌و شوێنانه‌ی كه ژینگه‌ی پاك نییه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه:شه‌رق ئه‌وسه‌ت