له یاریی لوتكه‌دا هه‌ولێر رووبه‌ڕووی جه‌وییه ده‌بێته‌وه

لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی ١٣ـی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق، یانەی هەولێر لەسەر یاریگەی یانەی دهۆک، رووبەڕووی یانەی قوەی جەوییە دەبێتەوە.
بەهۆی رووداوەکانی یاریی نێوان هەولێر و شوڕتە لە جامی عێراق، یانەی هەولێر سزا درا بە یاریکردن لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەبێ ئامادە بوونی هاندەر بۆ پێنج یاری، کە چوار یاری لە خولی نایابی عێراق و یەک یارییش لە جامی عێراق دەبێت.
یانه‌ی هه‌ولێر ئێواره‌ی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی دهۆك میوانداریی قوه‌ی جه‌وییه ده‌كات.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای دوورخرانه‌وه‌ی تاریق جه‌رایای راهێنه‌ری توونسی، یه‌كه‌مین یاریی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌حمه‌د مناجیدی راهێنه‌ری كاتی ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات به جۆرێك له كۆی 12 یاری ته‌نیا یه‌ك یاریی بردووه‌ته‌وه و 6 یاریشی دۆڕاندووه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له دۆخێكی سه‌ختدایه چونكه به‌رامبه‌ر قوه‌ی جه‌وییه‌ی هه‌ڵگری نازناوه‌كه یاری ده‌كات و ئه‌م وه‌رزه له كۆی 12 یاری 8 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و 3 یاری دۆڕاندووه و به 25 خاڵ له پله‌ی چواره‌م دێت.
مێژووی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێر و جه‌وییه
له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه فه‌رمییه‌كان له خولی نایاب و جامی عێراق 54 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه.
10 بردنه‌وه بۆ هه‌ولێر
34 بردنه‌وه بۆ قوه‌ی جه‌وییه
10 به‌رامبه‌ربوون
ـ یانه‌ی هه‌ولێر 35 گۆڵی له جه‌وییه‌ی كردووه
ـ جه‌وییه 105 گۆڵی له هه‌ولێر كردووه
گه‌وره‌ترین بردنه‌وه و شكستی هه‌ردوولا
ـ گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی هه‌ولێر له دژی جه‌وییه: 3-1 له خولی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی 2013-2014 له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له رێكه‌وتی 30/10/2013.
ـ گه‌وره‌ترین بردنه‌وه‌ی جه‌وییه له هه‌ولێر: 7-1 له خولی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی 1992-1993 له یاریگای شه‌عبی نێوده‌وڵه‌تی له رێكه‌وتی 10/12/1992 .
ـ یه‌كه‌م یاری فه‌رمی نێوان هه‌ردوو یانه: رێكه‌وتی 29/10/1987 له خولی نایابی عێڕاق/ وه‌رزی 1987-1988 له یاریگای هه‌ولێر كه یانه‌ی جه‌وییه 2-1 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.
ـ دوایینجار كه رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌ته‌وه له رێكه‌وتی 27/6/2021 له خولی نایابی عێڕاق وه‌رزی 2020-2021 له یاریگای فه‌ڕه‌نسۆ هه‌ریری كه یارییه‌كه كۆتایی هات به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو یانه به بێ گۆڵ.
ـ گۆڵکاری مێژوویی یارییەکانی هەردوو یانە، یاریزانی پێشووی یانەی جه‌وییه (ئه‌كره‌م عه‌مانوئێل)ـە کە توانیویەتی ١٤ گۆڵ لە یانەی هەولێر تۆمار بکات.