منداڵێک کۆکاینی ئامادە کردووە و دایکی و داپیری بۆیان فرۆشتووە
K24 – ههولێر:
لە ئیتاڵیا کچە منداڵێکی 7 ساڵان، ژەمه ماددەی هۆشبەری کۆکاینی ئامادە کردووە و دایک و داپیرەی بۆیان فرۆشتووە.
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "یونیۆنێساردا"، کچێکی تەمەن 7 ساڵ لە ئیتاڵیا، لە بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان بە ناچاری لەگەڵ دایک و داپیری بەشداری کردووە.
منداڵەکە ژەمی کۆکاینی ئامادە کردووە و دایک و داپیرەی ئەرکی فرۆشتنەکەیان گرتۆتە ئەستۆ.
بە فەرمانی نوسینگەی داواکاری گشتی ناوچەی ڤێلتری له ئیتاڵیا، دایک و داپیرەی منداڵەکە دەستگیرکراون و شەش کەسی دیکەش کە هەڵگری کۆکاینە فرۆشراوەکان بوون، دەستبەسەرکراون و لێکۆڵێنەوەیان لەگەڵ دەکرێت.
بە گوێرەی هەواڵەکە، کچە بچووکەکە "یارمەتی" دایکی و داپیرەکەی داوە بۆ ئامادەکردنی ژەمە کۆکاینەکان و ئەگەر پێویستی بکردایە وەک چاودێریکەری دابەشکردنی کۆکاینەکان بەکاریان هێناوە.
H.H