كازمی: له عێراقدا كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توندوتیژی
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند، دیارده‌ی تیرۆر جیهانییه و لێكه‌وته و كاریگه‌ری ته‌كنۆلۆجیا له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی جیهان كاریگه‌ری له‌سه‌ر توندوتیژی هه‌یه.
له كۆنگره‌ی تایبه‌ت به "توندڕه‌وی و شێوازه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی – حاڵه‌تی عێراق"، كه له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، مسته‌فا كازمی گوتی: ته‌نیا بژارده‌ی به‌رده‌ممان ئه‌وه‌یه، په‌یوه‌ست بین به ناسنامه‌ی عێراقیبوونمانه‌وه و په‌یویستی عێراق بین به هه‌موو ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌كانی و شارستانییه‌تی و هاووڵاتییه‌كانییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته به‌دواداچوون بۆ ئه‌وه بكه‌ین، گه‌نجانمان بۆ رووده‌كه‌نه توندوتیژی و له‌سه‌رمانه هۆكاره‌كانی ده‌ستنیشان بكه‌ین، كه به‌شێكیان په‌یوه‌ندییان به دواكه‌وتوویی، نه‌زانی، فه‌رامۆشكردنی ته‌ندرووستی و خوێندن و بایه‌خ نه‌دانه به ئینسان.
ئه‌وه‌شی گوت: له عێراق توندوتیژی حاڵه‌تێكی تایبه‌تی هه‌یه و هۆكاری خۆی هه‌یه، به‌شێك له‌و هۆكارانه په‌یوه‌ندییان به كه‌مته‌رخه‌می ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ته‌كانه‌وه هه‌یه.