ڤاکسینی نوێ دژی ئۆمیکرۆن دروست دەکرێت؟
K24 - هەولێر
د. ئەنتۆنی فاوچی، سەرۆکی راوێژکاری پزیشکی کۆشکی سپی، رایەگەیاند: "ئەو ڤاکسینانەی ئێستا هەن دەتوانن دژی کۆرۆنای گۆڕاو (ئۆمیکرۆن) بجەنگن، پێویست بە دروستکردنی جۆری نوێی ڤاکسین ناکات".
بە گوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "CNBCسەرۆکی راوێژکاری پزیشکی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەداوە، ژەمە ڤاکسینەکانی ئێستا بە بەهێزی لە دژی ئۆمیکرۆن (کۆرۆنای گۆڕاو) کار دەکەن.
جێی ئاماژەیە، ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵاویكرده‌وه، نه‌خۆشخانه‌ی "شيبا تل هشومير" له ته‌لئه‌ڤیڤ به‌نیازه ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ 200 كه‌سی خۆبه‌خش ده‌ستپێبكات، كه به‌شێكه له توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی.
ئامانجی توێژینه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنی رێژه‌ی ئه‌و كاریگه‌رییه‌یه، كه ژه‌می چواره‌می ڤاكسینی كۆرۆنا دروستی ده‌كات، كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رگریی خۆبه‌خشه‌كان ده‌كرێت، به‌ر له پێدانی ڤاكسینكه و دوای پێدانی ژه‌می چواره‌میش.
ئەم قسانەی د. ئەنتۆنی فاوچی دواى ئەوە دێت کە کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی ڤاکسین ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینێکی نوێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئۆمیکرۆن.
ڤایرۆسی گۆڕاوی نوێ بە ناوی B.1.1.529ـە، تەندروستی جیهانی بە ئۆمیکرۆن ناوی دەبات و هۆشداری لەبارەی مەترسییەکانی دەدات. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنای گۆڕاو زووتر بڵاودەبێتەوە، کەسی تووشبوو ئازاری زۆر ماندوبوونی زۆری دەبێت.