هاوشێوە چینییەکەی ئێلۆن مەسک بەناوبانگ دەبێت

لە تویتەر زیاتر لە 66 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە
هاوشێوە چینییەکەی ئێلۆن مەسک
هاوشێوە چینییەکەی ئێلۆن مەسک

K24 - هەولێر

پیاوێکی چینیی بەهۆی ئەوەی شێوەی لە سەرمایەداری جیهانی، ئێلۆن مەسک دەچێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناوبانگێکی زۆر پەیدا دەکات.

دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا و خاوەنی کۆماپانیای سپەیس ئێکس، ئێلۆن مەسک، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام سەرقاڵی کار و باری کۆماپنیا و کارگەکانێتی، هەمیشە کات بۆ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەدۆزێتەوە و راو بۆچوونەکانی لە هەژمارە تایبەتەکانی خۆیەوە بڵاودەکاتەوە.

ئێلۆن مەسک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەجۆرێک بەناوبانگە، کە تەنها لە تویتەر زیاتر لە 66 ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، بۆیە کاتێک پیاوێکی چینی هاوشێوەی ئەو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەردەکەوێت، بە زوویی بەناوبانگ دەبێت.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "تایمس ناو نیوز"، پیاوە چینییەکە ناوی " Yi Long Musk"، دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە و بە برا چینییەکەی ئێلۆن مەسک بانگ دەکرێت.