وه‌زیری كاره‌با وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەندامانی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ بەدواداچوونی دۆخی کارەبا، سەردانی وەزارەتی کارەبایان کرد.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیری کارەبا و لیژنه‌ی وزه و سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره‌یه‌ك زانیاری بۆ په‌رله‌مانتاران خرانه روو كه بریتین له:
- ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێم بە 13 وێستگەی بەرهەمهێنانەوە 6900 مێگاواتە.
- ئێستا 3500 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
- خواست لەسەر کارەبا بۆ 6000 مێگاوات بەرز بووەتەوە.
- نەبوونی سووتەمەنی و گرفتی دارایی رێگرە لەبەردەم بەگەڕ خستنی چەندین یەکەی وێستگەکانی بەرهەمهێنان.
- ئێستا بە تێکڕایی 13 کاتژمێر کارەبا دەدرێت.
- لە ماوەی ئەمساڵ بە تێکڕایی17 کاتژمێر کارەبا دراوە.
- 18هەزار و 562 سەرپێچی لابراون و سەرپێچیکاران سزا دراون.
- بەهۆی پێوەری زیرەکەوە بە فیڕۆچوونی کارەبا لە %48 بۆ %34 کەم کراوەتەوە.
- پێش بەستنی پێوەری زیرەک، لە دهۆک ساڵانە 600 گۆڕەری کارەبا دەسووتا و هەرکامەیان بە تێچوونی 5000 دۆلار چاک دەکرانەوە.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌ت روونیكرده‌وه، وەزیری کارەبا لەم دیدارەدا، پلان و بەرنامەی وەزارەت، ئاستەنگ و هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی کارەبا خستەڕوو.