لە هیندستان دەخەوێت و لە ئیمارات خەبەری دەبێتەوە

لە وڵاتێکی دیکە خۆی دۆزیوەتەوە
لە هیندستان دەخەوێت و لە ئیمارات خەبەری دەبێتەوە
لە هیندستان دەخەوێت و لە ئیمارات خەبەری دەبێتەوە

K24 - هەولێر

کارمەندێکی تایبەت بە گواستنەوەی جانتای گەشتیاران لە فڕۆکەخانەیەکی هیندستان، خەوی لێدەکەوێت و لە فڕۆکەخانەیەکی ئیمارات خەبەری دەبێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "رووسیا تودەی" کارمەندەکە لە فڕۆکەخانەی مۆمبای لە بەشی گواستنەوەی جانتاکان کاری کردووە، لەکاتی گواستنەوەی چەند جانتایەک بۆ ناو فڕۆکەیەک کە بەرەو ئیمارات بەڕێدەکەوت، لە ماندوێتیدا خەوی لێکەوتووە و کاتێک لە خەو هەستاوە خۆی لە وڵاتێکی دیکە دۆزیوەتەوە.

کارمەندە هیندستانیەکە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، پاش دڵنیابوون لە سەلامتی کارمەندەکە، گەڕێندرایەوە وڵاتەکەی خۆی.

بەڕێوبەرایەتیی فڕۆکەوانیی شارستانی جەختی لەوە کردەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە و هەندێک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی "ئیندیگۆ" لە کارەکانیان سڕکران تا کاتی تەواوبوونی لێکۆڵینەوە.

H.H