یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌رفه‌ته زێڕینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی له‌ده‌ست دا
له گه‌ڕی یازده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی بۆ لوتكه‌ی خوله‌كه له‌ده‌ست دا و برایه‌تیش دوای 45 رۆژ تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
نه‌ورۆز ـ برایه‌تی
یانه‌ی برایه‌تی شاری هه‌ولێر دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر شه‌قڵاوه كه به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، ئه‌مجاره‌یان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی نه‌ورۆز سه‌ردانی سلێمانی كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی نیوه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌ستێره دره‌وشاوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز دیلمان ڕۆكان گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌كه‌ی له دژی برایه‌تی كرد، نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی سوورپۆشه‌كانی سلێمانی كۆتایی هات.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، نه‌ورۆز به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له برایه‌تی برده‌وه، به‌مه‌ش برایه‌تی دوای 45 رۆژ له خولی نایابی كوردستان تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، له به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كرده‌وه و به 18 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م جێگیر بوو، به ته‌واوه‌تی هاته نێو كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه، به‌وپێیه‌ی جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ندرێنی پێشه‌نگ بۆ 3 خاڵ كه‌مكرده‌وه.
سۆران ـ شێروانه
یانه‌ی شێروانه دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز، ئه‌مجاره‌یان بووه میوانی یانه‌ی سۆران و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی سۆران زوو ده‌ستی خۆی وه‌شاند و له رێگه‌ی كاپتن و ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه ئیدریس حوسێن گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م لێ بدات، محه‌مه‌د سابیر ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی شێروانه به لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
له نیوه‌ی دووه‌میش هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن و هه‌ریه‌كه‌یان به خاڵێك و گۆڵێك یاریگه‌یان جێهێشت، به‌مه‌ش شێروانه بووه یه‌كه‌مین یانه له‌م وه‌رزه له كۆی 11 یاری، 6 یاری به یه‌كسانبوون ته‌واو كردووه و به كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سۆران به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ پله‌ی دوازده‌یه‌م دابه‌زی، پێشبینی ده‌كرێت دوای یارییه‌كانی سبه‌ی پله‌یه‌كی دیكه‌ش بۆ خواره‌وه بخزێت.
سیروانی نوێ ـ دهۆك
یانه‌ی دهۆك به‌هۆی كشانه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ڵۆ هه‌فته‌ی رابردوو یاریی نه‌كرد و سوودی له‌م پشووه وه‌رگرت و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له یانه‌ی سیروانی نوێی برده‌وه.
له نیوه‌ی یه‌كه‌م هیچ لایه‌ك نه‌یانتوانی تۆڕی یه‌كتر بهه‌ژێنن، به‌ڵام له كۆتاییه‌كانی نیوه‌ی دووه‌م دهۆك له رێگه‌ی بێوار فه‌ریق گۆڵی پێشكه‌وتنی كرد و یارییه‌كه‌ش به‌م تاكه گۆڵه له‌به‌رژه‌وه‌ندی زه‌ردپۆشه‌كانی بادینان كۆتایی هات، به‌م ئه‌نجامه‌ش سیروانی نوێ نه‌یتوانی سوود له شكسته‌كه‌ی هه‌ندرێن وه‌ربگرێت و ده‌رفه‌تی گه‌یشتنی بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه له‌ده‌ست دا.
یانه‌ی سیروانی نوێ به 19 خاڵ له خانه‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی دهۆك بووه خاوه‌نی 16 خاڵ و بۆ خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی سه‌ركه‌وت.