وڵاتێكی ئه‌وروپی 300 ژووری زیندان له كۆسۆڤۆ به‌كرێ ده‌گرێت
K24- هه‌ولێر:
وڵاتی دانیمارك پڕۆژه‌یه‌كی بۆ به‌كرێگرتنی 300 ژووری زیندان له كۆسۆڤۆ بۆ ئه‌و زیندانیانه راگه‌یاند، كه له كۆتایی ماوه‌ی سزاكانیان و بڕیاره بگوازرێنه‌وه ئه‌و زیندانانه.
وه‌زاره‌تی دادی دانیمارك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئامانجی ئه‌و پڕۆژه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشار و قه‌ره‌باڵغی ناو زیندانه‌كانه و له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2022 تا 2025، به‌لایه‌نی كه‌م 326 شوێنی نوێ بۆ زیندانییه‌كانیان دابین ده‌كات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له ساڵی 2015ـه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی زیندانییه‌كانی دانیمارك به‌ڕێژه‌ی 19% به‌رزبووه‌ته‌وه و تا سه‌ره‌تای ساڵی 2021 گه‌یشتووه‌ته 4 هه‌زار زیندانی، كه به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ئه‌و ژماره‌یه له سه‌رووی توانای له‌خۆگرتنی به‌ندیخانه‌كانی دانیماركه.
له هه‌مان ماوه‌شدا ژماره‌ی پاسه‌وانانی زیندانه‌كان به‌ڕێژه‌ی 18% له‌و وڵاته‌ی ئه‌سكه‌نده‌نافیا كه‌میكردووه، كه رێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌گاته 5 ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س، زۆربه‌ی ئه‌و زیندانیانه‌ش كه له‌و وڵاته سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت، ماوه‌ی سزاكه‌یان كه‌متره له 5 ساڵ.
نی‌ك هیكرۆب، وه‌زیری دادی دانیمارك له به‌یاننامه‌كه‌یدا گوتی: "بۆ ساڵی 2025 پێویستییان به نزیكه‌ی 1000 ژووری دیكه‌ی زیندان ده‌بێت".ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆسۆڤۆ، 300 ژووری زیندان له‌و وڵاته به‌كرێ ده‌گرن و پێویسته له وڵاته‌كه‌شیان سه‌دان ژووری دیكه‌ی گرتووخانه دروست بكرێن".
به‌گوێره‌ی پوخته ئاماری زیندانه‌كانی جیهانی سه‌ر به زانكۆی له‌نده‌ن، له ساڵی 2020 كۆسۆڤۆ هه‌زار و 642 كه‌سی زیندانیكراوی هه‌بوو، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی 97%ی ژووره‌كانی زیندانی له‌و وڵاته پڕكردبوو.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی به‌لجیكا و نه‌رویج سه‌دان ژووری زیندانیان له هۆڵه‌ندا به‌كرێ گرتبوو.
H.B