دژه تیرۆری كوردستان دوو قاچاغچی چه‌كی داعشی ده‌ستگیركرد

K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له تویتێكدا رایگه‌یاندووه، دژه تیرۆری كوردستان له پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاری زه‌یتوون له شاری هه‌ولێر، ئۆپه‌راسیۆنێكی كردووه و توانیویه‌تی دوو قاچاغچی چه‌كی داعش دەستگیر بکات.
به گوته‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌و جۆره ئۆپه‌راسیۆنانه، داعش له چه‌ك و توانای به‌قاچاغبردنی چه‌ك و هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌یان بێبه‌ش ده‌كات.