9 كه‌سی دیكه‌ به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ ده‌ستدا

چاكبوونه‌وه‌ی 468 كه‌س و 173 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون راگه‌یه‌ندران
یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا
یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 9 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 173 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4976 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 468 تووشبووی په‌تاكه‌ به‌ته‌واوه‌تی.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (659)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 659ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 659ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا

H.B